خه‌ڵكى پاكستان ساڵڕۆژى سه‌ربه‌خۆيى وڵاته‌كه‌يان پيرۆز ده‌كه‌ن

ئەمڕۆ یادی حەفتا ساڵەی سەربەخۆیی پاکستانە.

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ یادی حەفتا ساڵەی سەربەخۆیی پاکستانە.

70 ساڵ لەمەوبەر لە گەرمەی شەڕی خوێناوی نێوان و موسڵمان و ھیندۆسەکاندا، پاکستانیيەکان داگیرکاری بەریتانیيەکانیان رەتکردەوە و لە ھیندستان جیابوونەوە و سەربەخۆییان راگەیاند.

خه‌ڵك له‌ ساڵیادی سەربەخۆیی وڵاتەکەیان شەقام و کوچە و کۆڵان و شار و شارۆچکە و گوندەکانی وڵاتەکەیان بە ئاڵای پاکستان رازاندووتەوە.

ئەو رێگا سەخت و دژوارەی پاکستانیيەکان پێیدا تێپەڕیوون بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی وایکردووە لە ھەموو بۆنە و جەژنەکانی دیکە زیاتر بە رۆژی سەربەخۆییان دڵخۆش و بەجۆش و خرۆشەوە ئەو رۆژە پیرۆز رادەگرن.

کە دەپرسی بۆ ھێندە بەگڕوتینەوە چاوەڕێی ئەم رۆژە دەکەن؟ دەڵێن باوباپیرانمان بۆ سەربەخۆیی پاکستان بە ھەزاران قوربانیان داوە و دەستکەوتێک نەبووە کە بەئاسانی بەدەست ھاتبێت.

له‌و باره‌يه‌وه‌، مالیک ساجاواڵ (فرۆشیار) گوتى: "ئێمە پێویستە 14ی ئاب پیرۆز رابگرین، ئەمە ئەرکێکی نیشتمانیيە لەسەرمان. راستە جەژنەکانی دیکەش دەکەین وەک جەژنی قوربان و رەمەزان. بەڵام جەژنی سەربەخۆیی پیرۆزە چونکە باوباپیرانمان قوربانیيەکی زۆریان بۆ داوە".

دوای جەنگی جیھانی یەکەم و سەرھەڵدانی کێشە ئایینیيەکان  لە نێوان موسوڵمان و ھیندۆسەکاندا و تەشەنە کردنی ناکۆکییەکانیان کە بەھۆیانەوە ھەزاران موسڵمان و ھیندۆس کوژران. پاکستانیيەکان بڕیارندا لە ھیندستان جیاببنەوە.  کۆتایی بە داگیرکاری و ژێر دەستی سەدان ساڵەیان بھێن.

ئەمجەد عەلی فرۆشیاری پاکستانی ده‌ڵێت : "ئێمە ھەموو ساڵێک ئەم رۆژە زۆر پیرۆز رادەگرین. ئەمڕۆ 14ی ئابە زۆر دڵخۆشم، رۆژی سەربەخۆیی وڵاتەکەمە. ئەو رۆژەیە ئێمە ناوی پاکستانیمان لێنرا. خۆشحاڵیم پێناسە ناکرێ".

تا دوای کۆتایی جەنگی جیھانی یەکەمیش ھیندستان و پاکستان پێکەوە لەژێر دەسەڵاتی داگیرکاری بەریتانیادا بوون. پاکستانیيەکان ژێردەستەیی و ئەو سنورە دەستکردانەی بەریتانیا بۆی کێشابوون رەتکردەوە. سەرەڕای ناڕازیی و فشارەکانی بەریتانیا بۆ جیابوونەوەی پاکستان، دواجار پاکستانیيەکان 14ی ئابی 1947سەربەخۆییان راگەیاند.