پارێزهرانى دياربهكر دهيانهوێت چاودێرى ريفراندۆمى كوردستان بكهن
داوا دەكەن ھەموو پارێزەران لەرێی چاودێریكردنەوە بەشداربن
K24 – ههولێر:
لقی دیاربەكری سەندیكای پارێزەران دەیەوێت لە رێگەی چاودێریكردنی پرۆسەی ریفراندۆمەوە، پشتگیری لە پرۆسەكە بكات.
لهو چوارچێوهيهدا، لقى دياربهكرى سهنديكاى پارێزهران، بە فەرمی داواكارییان پێشكەشكردووە بۆ ئەوەی لە رۆژی بەڕێوەچوونی ریفراندۆم لە نزیكەوە ئاگاداری پرۆسەكە بن و پارێزەرانی سەندیكاكەش داوا دەكەن ھەموو پارێزەران لەرێی چاودێریكردنەوە بەشداربن لە سەرخستنی پرۆسەی ریفراندۆم.