شاندى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم له‌گه‌ڵ عه‌بادى كۆده‌بێته‌وه
كه‌مێك پێش ئێستا شانده‌كه گه‌يشته به‌غدا
K24 – هه‌ولێر:
كه‌مێك پێش ئێستا شاندى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم گه‌يشته شارى به‌غدا و بڕياره له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق كۆببێته‌وه.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا، شاندى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم به مه‌به‌ستى رێكخستنى كارنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى چه‌ند كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ئه‌نجامدا.
هاوكات دوێنێ عه‌باس به‌يانى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق تايبه‌ت به كوردستان 24 رايگه‌ياند، لايه‌نه عێراقييه‌كان پێشوازى له‌و شانده ده‌كه‌ن و خۆشحاڵى خۆيشى بۆ سه‌ردانه‌كه ده‌ربڕى.
بڕياره شانده‌كه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق دانووستان له باره‌ى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان و به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ريفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بكه‌ن.