بۆچی به‌ریتانیا به داگیركردنی كوه‌یت له‌لایه‌ن عێراقه‌وه خۆشحاڵ بوو
رۆژنامه‌ی گاردیان نهێنییه‌كان ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی ئاشكرای ده‌كات، حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته به داگیركردنی كوه‌یت له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی دیكتاتۆر سه‌ددام حوسێن له ساڵی 1990، خۆشحاڵ بووه.
رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی، به پشتبه‌ستن به چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك، كه له زانیارییه پۆلێنكراوهكان هێنراوه‌ته ده‌ره‌وه و ئاشكرا كراوه، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و وڵاته، ئه‌و شه‌ڕه‌ی به ده‌رفه‌ت زانیوه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ك بفرۆشێته وڵاتانی كه‌نداو.
پێشتر حكوومه‌تی به‌ریتانیا، له ساڵی 1990، دژایه‌تی خۆی بۆ ئه‌و شه‌ڕه راگه‌یاندبوو و گوایه كاری بۆ كۆتایی هێنانی ده‌كات.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، ئه‌وكات وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا، راپۆرتێكی له‌و باره‌یه‌وه داوه‌ته مارگرێت تاتچه‌ر، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكات.
رۆژنامه‌ی گاردیان نووسیویه‌تی: "حكوومه‌ت هه‌وڵیداوه سوود له‌و جه‌نگه ببینێت و به ده‌رفه‌تێكی زانیوه بۆ فرۆشتنی چه‌ك به وڵاتانی ناوچه‌كه، ئه‌و جه‌نگه‌شی بۆ پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه به‌كارهێناوه، كه تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه".
به گوێره‌ی یه‌كێك له به‌ڵگه‌نامه‌كان، كلارك، وه‌زیری به‌رگری ئه‌وكات، له 19ی ئۆگستۆسی 1990، نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی تاتچه‌ر كردووه، كه مۆری "زۆر نهێنی" لێدراوه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، جموجۆڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، "ده‌رفه‌تێكی بێ وێنه"ی هێناوه‌ته ئاراوه بۆ هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی چه‌ك و كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه سه‌ربازییه‌كان.

له به‌شێكی نامه‌كه‌دا هاتووه: "سیاسه‌تی وڵات له باره‌ی شه‌ڕه‌كه‌وه هه‌رچییه‌ك بێت په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌و رووداوه ده‌رفه‌تێكی بێوێنه‌ی هێناوه‌ته ئارا بۆ نووسینگه‌ی فرۆشتن و هه‌نارده‌كردنی چه‌ك DESO".
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، به‌ڵگه‌نامه‌كان نیشانییانی ده‌ده‌ن، كلارك دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ میری قه‌ته‌ر و وه‌زیری به‌رگری ئه‌و كاتی بۆ هه‌نارده‌كردنی چه‌ك به‌كارهێناوه.
له چه‌ند راپۆرتێكی دیكه‌دا، ئاماژه به‌وه كراوه، پێده‌چێت هه‌ریه‌ك له ئیماراتی عه‌ره‌بی، سعوودیه، میسر و ئه‌رده‌ن، گرنگترین كڕیاره‌كانی چه‌كی به‌ریتانی بین.
وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌كاندا هاتووه، باس له گرێبه‌ستێك ده‌كات له‌گه‌ڵ ئیمارات بۆ فرۆشتنی 36 هه‌لیكۆپته‌ری سه‌ربازی له جۆری بلاك هاوك وێستلاند، به بڕی 325 ملیۆن پاوه‌ند.

وڵاتی ئه‌رده‌نیش هه‌وڵی كڕینی زریپۆش "وۆریه‌ر"ی داوه به بڕی 55 ملیۆن پاوه‌ند له‌گه‌ڵ تانكی چالینجهر 2، به‌حره‌ینیش ویستی خۆی بۆ كڕینی فڕۆكه‌ی جه‌نگی هاوك نیشانداوه، هه‌رچی سعوودیه‌شه، هه‌وڵیداوه گرێبه‌ستی كڕینی 7 كه‌شتی سه‌ربازی به بڕی 200 ملیۆن پاوه‌ند ته‌واو بكات.
ده‌زگای هه‌واڵگری به‌ریتانیا، به ماوه‌یه‌كی كورت له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی كه‌نداو، زانیاری به وڵاتانی ناوچه‌كه داوه، به بۆچوونی كلارك، ئه‌وه‌ش ده‌بێته ئامرازێكی باش بۆ به بازاڕخستنی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی به‌ریتانیا.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، وه‌زیری به‌رگری به توندی پاڵپشتی پلانی سه‌ردانیكردنی هه‌فتانه‌ی به‌رپرسانی باڵای هه‌واڵگری به‌ریتانیا كردووه بۆ وڵاتانی كه‌نداو، بۆ پێشكه‌شكردنی راپۆرته "زۆر نهێنییه‌كان".
به بۆچوونی كلارك، ئه‌و راپۆرته "زۆر نهێنییانه"، ده‌رفه‌تی گونجاو ده‌خه‌نه به‌ر ده‌ست به‌رپرسی نووسینگه‌ی هه‌نارده‌كردنی چه‌ك DSO, بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی پێویست ده‌رفه‌ته‌كان بقۆزنه‌وه و له گونجاوترین كات سوودیان لێوه‌ربگرێت.