كریستیانۆ، بۆفۆن و مێسی بۆ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی وه‌رزی رابردووی ئه‌ورووپا ده‌ستنیشانكران
واده‌ی ئاشكرا كردنی خه‌ڵاته‌كه راگه‌یاندرا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا به فه‌رمی 3 یاریزانی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی وه‌رزی رابردووی ئه‌ورووپا ده‌ستنیشان كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 15 ئابی 2017، یۆیفا به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی ناوی به‌ربژێره‌كانی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی وه‌رزی رابردووی ئه‌ورووپای له 10 یاریزانه‌وه بۆ 3 یاریزان كه‌مكرده‌وه كه پێكهاتوون له (كریستیانۆ رۆناڵدۆ، جیانلویجی بووفۆن و لیۆنێل مێسی).
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، یۆیفا ریزبه‌ندی 10 باشترین یاریزانی ئه‌ورووپای وه‌رزی 2016 ـ 2017ـی بڵاو كرده‌وه (كریستیانۆ، مێسی و بۆفۆن) له 3 پله‌كه‌ی سه‌ره‌وه دێن و هێشتا ریزبه‌ندی كۆتاییان ده‌رنه‌كه‌وتووه، به‌ڵام پله‌كانی خواره‌وه ئاشكرا كرا كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه.
4ـ لوكا مۆدریچ ـ ریال مه‌درید
5ـ تۆنی كرووس ـ ریال مه‌درید
6ـ پاوڵۆ دیبالا ـ یوڤێنتۆس
7ـ سێرخیۆ رامۆس ـ ریال مه‌درید
8ـ كلیان مباپێ ـ مۆناكۆ
9ـ لیڤاندۆڤسكی ـ بایرن میونشن
10ـ زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ
بڕیاره ده‌ستنیشانكردنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌ورووپا و باشترین پێكهاته‌ی ساڵ له 24ـی ئه‌م مانگه له رۆژی راكێشانی تیروپشكی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان به‌ڕێوه بچێت، كریستیانۆ و مێسی پێشتر هه‌ریه‌كه‌یان 2 جار ئه‌و ناسناوه‌ی بردۆته‌وه.