زێدان مه‌ترسی خۆی بۆ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا ده‌ربڕی
زیزۆ: ئه‌سته‌مه بتوانم بیر له‌و 5 یارییه‌ی داهاتوو به‌بێ كریستیانۆ بكه‌مه‌وه
راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی شه‌و، شانازی بە تیپەکەی ده‌كات بۆ ئه‌و کارانه‌ی لەم ماوەیە ئەنجامیان داوه، ده‌شڵێت: زۆر بەداخەوەم بۆ سزایەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستەمە بتوانم بیر لەو پێنج یارییە بکەمەوە بەبێ ئەو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 15 ئابی 2017، له پرێس كۆنفرانسێكدا زه‌ینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید به‌رگری له كریستیانۆ كرد و گوتی:
پێموایە کریستیانۆ رۆناڵدۆ شایستەی ئەوە نەبوو بۆ ماوەی 5 یاریی سڕ بکرێت، ئێمە بەهۆی سزایەکەی زۆر خەمبارین، کریستیانۆش زۆر بێزار بووە بەهۆی سزایەکەی، بەڵام پێویستە چاوەڕێ بکەین بزانین رۆژی چوارشەممە لێژنەی پێداچوونەوە بە بڕیاری سزادانەکە چ بڕیارێک دەدات، هیوادرام لێژنەکە بەباشی بە بڕیارەکەیدا بچێتەوە.
زیزۆ له باره‌ی یاری گه‌ڕانه‌وه ده‌ڵێت: لە تۆپی پێ هیچ شتێکی مسۆگەر نییە، یارییەکی سەخت چاوەڕێمان دەکات وەکو یارییەکەی یەکشەممە، لەوانەیە یارییەکە سەختتریش بێت، بۆیە پێویستە بە وریاییەوە یارییەکەمان ئەنجام بدەین، چونکە هەرچەند گۆڕانکاری بەسەر بارسێلۆنادا بێت، دواجار دەتوانن قەرەبووی یاریزانەکانی بکەنەوە، من نازانم چۆن شوێنی نێیمار پڕ دەکەنەوە، چونکە من تەنیا بیر لە تیپەکەی خۆم دەکەمەوە.
زێدان له باره‌ی گرێبه‌سته‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی ده‌ڵێت: من ته‌نیا هیوای مانه‌وه‌ی یاریزانه‌كانم ده‌خوازم، بەڵام کەس نازانێت تاکو رۆژی 31ـی ئەم مانگە چی روودەدات.
سبه‌ی چوارشه‌ممه، له كاتژمێر 12:00ـی شه‌و به‌كاتی باشووری كوردستان، له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ یانه‌ی ریال مه‌درید میوانداریی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌كات.