بارزانى: باشترین وەفا و وەڵام بۆ خوێنی شەهیدان سەربەخۆیی كوردستانە
گهلى كوردستان جگه له سهربهخۆيى هيچ رێگهيهكى ديكهى لهبهردهمدا نييه
K24 – ههولێر:
سهرۆك مهسعود بارزانى به بۆنهى 71يهمين ساڵڕۆژى دامهزراندنى پارتى ديموكراتى كوردستان، پهيامێكى ئاراسته كرد و تێيدا رايگهياندووه، گهلى كوردستان جگه له سهربهخۆيى هيچ رێگهيهكى ديكهى لهبهردهمدا نييه. ههروهها گوتى: باشترین وەفا و وەڵام بۆ خوێنی شەهیدان و قوربانیدانی گەل سەربەخۆیی كوردستانە.
دهقى پهيامهكه
پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی 71 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی رۆژی 16 ئاب، حەفتاویەكەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی كادیر و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەكەم.
پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو چین و توێژ و پێكهاتەكانی كوردستان دەكەم.
پارتی هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە هەتا ئێستا ئامرازێك بووە بۆ بەدیهاتنی ئامانجە دیموكراتی و نیشتیمانی و نەتەوەییەكانی گەلی كوردستان و لە هەمانكاتیشدا هاوشان لەگەڵ هێزە تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەرەكانی تری كوردستان ئامرازی بەرگریكردن بووە لە ماف و پێناسەی گەلی كوردستان لە هەموو قۆناغەكاندا.
پارتی لە دروشم و لە كرداردا پێشەنگ و هەڵگری بەرپرسیارێتیی بووە لە قۆناغە گرنگەكانی خەباتی گەلی كوردستان و ئێستایش لە قۆناغی بنیاتنان و شەڕی تیرۆر و هەنگاونان بەرەو سەربەخۆیی بە شانازییەوە خاوەنی هەمان ئەرك و رۆڵە و لەم رێگەیەدا قوربانیی بێهەژماری داوە.
لەو بۆنەیەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی خۆڕاگری وكۆڵنەدانی جەماوەری پارتی و هەموو خەڵكی كوردستان بكەم. ئەو خۆڕاگرییە مكوڕترمان دەكات لە هەنگاونان بەرەو ئاییندە و كاركردن بۆ مسۆگەركردنی مافە رەواكانی گەلەكەمان. ئەوەیش دووپاتدەكەمەوە باشترین وەفا و وەڵام بۆ خوێنی شەهیدان و قوربانیدانی گەل سەربەخۆیی كوردستانە. سەربەخۆیی كوردستان و ئاشتی و پێكەوەژیان ئامانجی پارتی دیموكراتی كوردستانە و لەو ڕێگەیەدا ئامادەی هەموو قوربانیدانێكە و بۆ گەییشتن بەو ئامانجانە پارتی بڕوای بە یەكڕیزی و تەبایی نێوخۆیی كوردستان هەیە.
داوا لە ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەكەم كە بە هەموو توانایەكیان هاوشان لەگەڵ هەموو خەڵكی كوردستان پاڵپشتی پڕۆسەی سەربەخۆیی و ریفراندۆم بن، چونكە جگە لە سەربەخۆیی، گەلی كوردستان هیچ رێگەیەكی تری لەبەردەم نییە، ئەوەیش لەپێناو دووبارەنەبوونەوەی كارەساتەكان و بەرقەراربوونی ئاشتی و بووژانەوە.
مسعود بارزانی
15ـی 8ـی 2017