ئەمریكا ھۆشداری دەداتە ھاووڵاتیانی ئەمریكی سەردانی ئێران نەكەن

داوا لە ھاووڵاتیان دەكات ئاگاداری ئەمنیەتی خۆیان بن

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا داوا لە ھاووڵاتیانی ئەمریكی بە تایبەت خاوەن دوو رەگەزنامەكان دەكات سەردانی ئێران نەكەن و داوا لەو ھاووڵاتیانەشی كە لە ئێرانن دەكات دۆخی ئەمنییەتی و ئەگەرەكانی مەترسیی مانەوەیان لە ئێران لەبەرچاو بگرن.

لە بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكادا ھاتووە، بەرپرسانی ئێران بەردەوامن لە گرتن و زیندانیكردنی نادادپەروەرانەی ھاووڵاتیانی ئەمریكی بەتایبەت رۆژنامەنووسان و مامۆستاكانی زانكۆ و لە ماوەی رابردووشدا بە تۆمەتی بێبنەما ھاووڵاتیانی ئەمریكیبە زیندانیكردن حوكمداوە.

ژمارەیەك لە ھاووڵاتیانی ئەمریكی و كەسانی خاوەن دوو رەگەزنامە لە زیندانەكانی ئێراندان و لە ماوەی رابردووشدا ئەمریكا چەندین جار داوای ئازادكردنی سەرجەم ھاووڵاتییەكانی لە زیندانەكانی ئێراندا كرد.