وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا: تێده‌گه‌ین بۆ كورد ريفراندۆم ئه‌نجام ده‌دات به‌ڵام تێبینیشمان هه‌یه
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا باس له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مریكا جارێكی دیكه جه‌خت ده‌كاته‌وه ئه‌وان تێبینیان له‌سه‌ر كاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و پێشوازیش له گفتوگۆكانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ن.
هێسهر نیۆریت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه رایگه‌یاند ئێمه تێده‌گه‌ین بۆ كورد ئه‌و هه‌نگاوه ده‌نێت و له ئامانجه‌كه‌شی ده‌گه‌ین، به‌ڵام نابێت ئامانجی سه‌ره‌كی ئێستا له عێراق پشتگوێ بخه‌ن كه له‌ناوبردنی هه‌ڕه‌شه‌ی داعشه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند كه ئه‌وان ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه به‌ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، هه‌ڕه‌شه‌ی داعش له عێراق له‌بیر بكرێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه هێشتا چه‌ندین ناوچه‌ی گرنگی دهرووبهروری موسڵ له‌ژێر ده‌ستی داعشدا.
پێشتر هه‌رێمی كوردستان، دڵینایی ئه‌وه‌ی داوه‌ته هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌رده‌وام ده‌بێت له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش له هه‌ر شوێنێك بێت و هه‌ماهه‌نگیشی له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌دا ده‌بێت، كه شه‌ڕ له دژی ئه‌و رێكخراوه ده‌كه‌ن.