به‌رپرسانی ئیسرائیل: له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویستمان به هاوپه‌یمانه بۆیه ده‌بێت پاڵپشتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكه‌ین
به‌رپرسه باڵاكانی ئیسرائیل دوای په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان تیله‌رسن و بارزانی چیان به ئه‌مه‌ریكییه‌كان گوت
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی ئۆرشه‌لیم پۆست "جۆرۆزلیم پۆست" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و رۆژه‌ی ریكس تیله‌رسن له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان كردووه و داوای دواخستنی ریفراندۆمی كردووه، بنیامین نه‌ته‌نیاهو په‌یامێكی ئاراسته‌ی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه، له هه‌مان رۆژی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، به 33 كۆنگرێسمانی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه، ئه‌وان به ئه‌رێنییه‌وه پشتگیری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن.
مایكڵ ئۆرین، له نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، كه له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان نه‌ته‌نیاهو و شانده 33 كه‌سییه‌كه‌ی كۆنگرێس ئاماده‌بووه، ئاشكرای ده‌كات، نه‌ته‌نیاهو به شانده‌كه‌ی راگه‌یاندووه، ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌بێته تاكه هۆكاری راگرتنی پێشڕه‌وییه‌كانی هه‌ندێك وڵات، كه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئیسرائیل.
كسینیا سڤێتلۆڤا، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی نێوان ئیسرائیل و كورد ده‌ڵێت: "ده‌وڵه‌تی كوردی 100% باش ده‌بێت بۆ ئێمه، چونكه ئێمه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویستمان به هاوپه‌یمان هه‌یه".
سڤێتلۆڤا راشیده‌گه‌یه‌نێت، هیچ گه‌ل و هاوپه‌یمانێك، هاوشێوه‌ی كورد رێز له ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی ئیسرائیل ناگرێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له رووی ئه‌خلاقییه‌وه له‌و بڕوایه‌دام، چۆن ئێمه وه‌كو ده‌وڵه‌ت له ساڵی 1948 پێویستمان به پشتیوانی هه‌بوو، ئێستا ئه‌وانیش (كورد) پێویستییان به پشتیوانییه، بۆیه ده‌بێت پاڵپشتییان بكه‌ین".