ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی له‌نده‌ن روویدا
تا هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی گڕگرتنی به‌شێكی فڕۆكه‌خانه‌ی ساوزێندی له‌نده‌ن، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و ئێستاش تیمه‌كانی فریاگوزاری سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.
به گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی فڕۆكه‌خانه‌ش، به‌هۆی ئاگره‌كه هیچ گه‌شتێكی فڕۆكه‌وانی رانه‌گیراوه و دۆخی ناو فڕۆكه‌خانه‌ش ئاساییه.
شایه‌تحاڵانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، كاتژمێری 10:30 به‌یانی ئه‌مڕۆ، به كاتی له‌نده‌ن، دووكه‌ڵێكی گه‌وره له‌ناو به‌شێكی كۆگای فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌ركه‌وتووه.
به گوێره‌ی به‌رپرسانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش، جموجۆڵی فڕۆكه‌خانه‌كه ئاساییه، تا ئێستاش هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه و به‌رزبوونه‌وه‌ی دووكه‌ڵی ئاگره‌كه ئاشكرا نه‌كراوه.
تا ئێستاش نازانرێت رووداوه‌كه ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی ئاساییه یان كرده‌وه‌ی تیرۆریستی، ته‌نها ئه‌وه‌نده راده‌گه‌یه‌نن كه تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه.
فڕۆكه‌خانه‌ی ساوزێند، فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه و به سێیه‌م قه‌ره‌باڵغترین فڕۆكه‌خانه‌ی له‌نده‌ن داده‌نرێت، كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی رۆچفۆرد له ئیسێكسی ئینگلته‌را و نزیكه‌ی 50 كیلۆمه‌تر له له‌نده‌نه‌وه دووره.