له رۆژئاوای كه‌ركووك 25 داواكراو و گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران
هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووك هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی شانه نووستووه‌كان داعش به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك، هه‌ڵمه‌تێكی كێوماڵكردنیان بۆ ده‌ستگیركردنی تیرۆریستان و گومانلێكراوان ده‌ستپێكردووه‌و توانیوویانه 25 كه‌سی گومان‌لێكراو و داواكراو ده‌ستگیر بكه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌فسه‌رێكی ئاسایشی كه‌ركووك، هه‌ڵمه‌ته‌كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه ده‌ستیپێكردووه‌و ئامانجیان ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه دواكراوانه‌ی شانه نووستووه‌كانی داعشه له گوندێكی رۆژئاوای كه‌ركووك".
هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ركووك به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانی كه‌ركووك هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان ده‌ستپێكردووه‌و له گوندی باجوانی سه‌ر به قه‌زای دبس به دوای گومانلێكراواندا ده‌گه‌ڕێن.
له باره‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌وه عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانی كه‌ركووك به كوردستان 24 راگه‌یاند "ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون سه‌ر به چه‌كدارانی داعش و ناویان لای هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌یه".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌و 25 كه‌سه‌ی تا ئێستا ده‌ستگیركراون، 10 كه‌سیان به ماده‌ی چواری یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر داواكراون و ئه‌و 15 كه‌سه‌كه‌شیان گومانلێكراون.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)