داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كانی بارسێلۆنا راگه‌یاند
ناسنامه‌ی ئه‌نجامده‌رێكی هێرشه‌كه ئاشكرا ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی داعش له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرش و په‌لاماره‌كانی ئه‌مڕۆی شاری بارسێلۆنای ئیسپانیا راگه‌یاند، كه تێیدا 13 كه‌س كوژران و 80ی دیكه‌ش برینداربوون.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی داعش له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه له‌سه‌ر داوای رێكخراوه‌كه بووه.
هێرشه‌كانی بارسێلۆنا، ئیواره‌ی ئه‌مڕۆ به چه‌كه ئاشكراكه‌ی داعش، كه ئۆتۆمبێله ده‌ستیپێكرد، كه له شه‌قامی لاس رامبلاسی ناوه‌ڕاستی شاره‌كه، خۆی به ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی پیاده‌ڕۆدا كێشا و له ئاكامدا 12 كه‌س كوژران و 80 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه.
دواتریش دوو چه‌كدار هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر رێستورانتێك، به‌ڵام هه‌رزوو له‌لایه‌ن پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، گه‌مارۆدران.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كاتالۆنیا رایگه‌یاند، دوو له ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه ده‌ستگیركراون و یه‌كێكیشیان كوژرا.
یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه، ناوی ئیدریس ئه‌وكه‌بیره و له بنه‌ڕه‌تدا مه‌غریبییه.
دوای ئه‌و هێرشانه‌ش، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی نیشاندا له رووی هه‌واڵگری ئه‌منییه‌وه هاوكاری ئیسپانیا بكات، هاوكات ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیاش هێرشه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ركۆنه كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیلیش ئاشكرای ده‌كات، به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ئیسرائیلی بێسه‌روشوێن بوونه.
