"دراكسله‌ر بۆ چاره‌سه‌ری هێڵی ناوه‌راست خۆی پێشكه‌شی بارسێلۆنا ده‌كات"
بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت به گواستنه‌وه‌ی دراكسله‌ر تۆڵه له پاریس سانجێرمان بكاته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، ئاشكرای كردووه كه 4 یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا چاویان له گواستنه‌وه‌ی دراكسله‌ر بڕیوه، به‌ڵام ناوه‌راستكاره ئه‌ڵمانیاییه‌كه بارسێلۆنا به‌ربژێر ده‌كات.
ئه‌مرۆ هه‌ینی، 18 ئابی 2017، پێگه‌ی ده‌یلی ئێكسپرێسی بریتانیا، ئاشكرای كردووه كه یانه‌كانی بارسێلۆنا، ئارسێناڵ و لیڤه‌رپوول و چێڵسی داوای جۆلیان دراكسله‌ری ناوه‌راستكاری پاریس سانجێرمان كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، دراكسله‌ر خواستی خۆی بۆ په‌یوه‌ندیكردن به یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ربڕیوه و چاوه‌ڕوانی كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی گفتووگۆیه له نێوان بارسا و پی ئێس جی.
هه‌مان سه‌رچاوه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه دراكسلێر ده‌یه‌وێت له دۆخێ ئێستای بارسێلۆنا بدره‌وشێته‌وه و به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها په‌یوه‌ندی به كامپ نوو بكات.
جۆلیان دراكسلێری 23 ساڵ، له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی شالكێ ده‌ركه‌وت، دواتر روویكرده یانه‌ی ڤۆڵفسبورگ و دوو وه‌رزی سه‌ركه‌وتووی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه تێپه‌ڕ كرد، وه‌رزی رابردووش یه‌كه‌مین ئه‌زموونی وه‌ك یاریزانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له لیگ وه‌نی فره‌نسا تاقی كرده‌وه، له هاوینی ئه‌مساڵیش وه‌ك كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئه‌ڵمانیا جامی یۆرۆی 2017ـی بۆ وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.