له ئه‌نجامی هێرشێكدا له فینلاند چه‌ند كه‌سێك برینداربوون
ئه‌وروپا له‌به‌رده‌می هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆره
K24 - هه‌ولێر:
له شاری توركوی رۆژئاوای هێلسینكی پایته‌ختی فینلاند، پهلاماردهرێك به چه‌قۆ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بریندار كرد.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌و وڵاته، له ئێستادا هێزه‌كانی پۆلیس ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه.
تا ئێستاش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له هێرشه‌كه برینداربوونه، ئاشكرا نه‌كراوه و نازانرێت رووداوه‌كه تیرۆریستییه یان نا.
دوێنێش له شاری بارسێلۆنای ئیسپانیا، له دوو هێرشی جیاوازی تیرۆریسیتیدا، 13 كه‌س كوژران و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
دوای هێرشه‌كانیش، رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له كرده‌وه‌كان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای ئه‌وان هێرشه‌كانی بارسێلۆنا ئه‌نجامدراون.