دوای په‌لاماره‌كه‌ی بارسێلۆنا داعش ئامانجی داهاتووی له ئه‌وروپا ئاشكرا ده‌كات
زانیاری نوێ له باره‌ی په‌لاماره‌كه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
دوای په‌لاماره خوێناوییه‌كه‌ی دوێنێی شاری بارسێلۆنای ئیسپانی، كه 14 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی 100ی دیكه‌ش برینداربوون، رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له كرده‌وه راگه‌یاند و ئامانجی دووه‌میشی له ئه‌وروپا ئاشكرا كرد.
كه‌ناڵی شۆت له ته‌له‌گرام، وێنه‌یه‌كی شانۆی رۆمانی "كۆلۆسیوم"ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ئاگری لێ هه‌ڵده‌ستێت.
له خواره‌وه وێنه‌كه‌ش نووسراوه: "هه‌مووان وا ده‌زانن ئه‌وه روو نادات، به‌ڵام به‌مزووانه جێبه‌جێی ده‌كه‌ین"، بڵاوكردنه‌وه‌ی وینه‌كه به‌و شێوه‌یه‌ش، مانای ئه‌وه‌یه به‌مزووانه‌ی گورگه وێڵه‌كانی داعش، په‌لاماری تیرۆریستی له ئیتاڵیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له په‌لاماره‌كه‌ی بارسێلۆنا، به گوێره‌ی دوایین ئامار 14 كه‌س كوژران و زیاتر له 10 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، دوای هێرشه‌كه‌ش، داعش له رێگه‌ی كه‌ناڵی شۆتی تێلێگرام و اعماقی تویته‌ر به‌رپرسیارێتی خۆی له كرده‌وه‌كه راگه‌یاند.
هه‌ندێك له میدیاكانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، نزیكه‌ی دوو مانگ به‌ر له ئێستا، سی ئای ئه‌ی ئه‌مه‌ریكی، پۆلیسی ئیسپانیا له مه‌ترسی روودانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له بارسێلۆنا ئاگاداركردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیاری میدیاكان، ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، زانیاری وردی داوه‌ته پۆلیسی تایبه‌تی ئیسپانیا، به‌تایبه‌تیش له كردنه ئامانجی شه‌قامی لاس رامبلاسی ناوه‌ڕاستی بارسێلۆنا، به‌ڵام پۆلیسی ئه‌و وڵاته نه‌یتوانیوه به‌ر له په‌لاماره‌كه بگرێت.