كاتی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی سێیه‌می جیهانی دیاریكرا
جه‌نگه‌كه به هێرشێكی له ناكاوی دوو وڵات دژی ئه‌مریكا ده‌ستپێده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
جۆرج فریدمه‌ن، شاره‌زای سیاسی ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه جه‌نگی سێیه‌می جیهانی له ساڵی 2050 هه‌ڵده‌گیرسێت.
ئه‌و شاره‌زا سیاسییه له كتێبی "جیهان دوای سه‌د ساڵ" ئاماژه‌ی به سیناریۆ و پێشڤه‌چوونی رووداوه‌كانی سه‌ده‌ی بیستویه‌ك كردووه كه جیهان رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه. ئه‌وه‌یشی به دوور زانیوه كه جه‌نگی سێیه‌می جیهانی له نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و چین رووبدات، چونكه به بۆچوونی ئه‌و شاره‌زا سیاسییه، هه‌ر دوو وڵات ده‌چنه یه‌ك به‌ره‌وه.
"ئایا ئێمه له‌به‌رده‌م جه‌نگداین؟"، ئه‌وه ئه‌و پرسیاره‌یه له لایه‌ن جۆرج فریدمه‌ن كه سه‌رۆكی ناوه‌ندی ستراسفۆرد، تایبه‌ت به پێشبینی جیۆسیاسی و شاره‌زای ستراتیژیی له كاروباری نێوده‌ڵه‌تی كه له جیهاندا ناسراوه كردوویه‌تی.
له كتێبی "جیهان دوای سه‌د ساڵ" كه ساڵی 2009 بڵاویكرده‌وه، سیناریۆكانی سه‌ده‌ی بیستویه‌كی خستووه‌ته روو و سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی سێیه‌می جیهانیی دیاریكردووه‌و ده‌ڵێت "ساڵی 2050 جه‌نگه‌كه هه‌ڵده‌گیرسێ".
به گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌كه‌ی فریدمه‌ن، ململانێ له نێوان چین و ئه‌مریكا نایه‌ته ئاراوه‌و ئه‌وان له یه‌ك به‌ره‌دا ده‌بن، جگه له‌وه پۆڵۆنیا و بریتانیا و هیندستان دێنه به‌ره‌كه‌یانه‌وه‌و رووبه‌ڕووی توركیا و ژاپۆن ده‌بنه‌وه".
فریدمه‌ن وای ده‌بینێت "جه‌نگه‌كه به هێرشیكی له ناكاوی تورك و ژاپۆنییه‌كان ده‌ستپێده‌كات، ئه‌وان نایانه‌وێت ئه‌مریكا وێران بكه‌ن، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ژاپۆن له باكووری رۆژئاوای ئۆقیانووسی هێمن و توركیا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بپارێزن".