توركيا هێزى زياترى ره‌وانه‌ى سنووره‌كانى سووريا كرد
گه‌يشته غازى عه‌نتاب

K24 – هه‌ولێر:
سوپاى توركيا هێزى سه‌ربازى زياتر ره‌وانه‌ى ناوچه هاوسنوورييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ سووريا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ كاروانێكى گه‌وره‌ى بارهه‌ڵگره سه‌ربازييه‌كان كه تانك و تۆپى قورس و پشتيوانى لۆجستيان بۆ سوپاى توركيا له سنوورى سووريا ده‌گواسته‌وه گه‌يشته كليس.
ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى بڵاويكرده‌وه، 10 بارهه‌ڵگرى گه‌وره كه تايبه‌ت كرابوون به گواستنه‌وه‌ى كه‌رسته‌ى سه‌ربازى گه‌يشتنه كليس و له‌وێوه رووده‌كه‌نه ناوچه‌ى ئيسڵاحييهى سه‌ر به ويلايه‌تى غازى عه‌نتاب.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه بارهه‌ڵگره‌كان له ژێر چاودێرييه‌كى وردى ئه‌منيدا بهڕێكراوون بۆ ناوچه سنوورييه‌كان.