"دیكتاتۆره گه‌نجه‌كه" گوێ به هه‌ڕه‌شه‌كان نادات و مووشه‌كێكی نوێی تاقیكرده‌وه
جیهانی نیگه‌ران كردووه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، كۆریای باكوور، مووشه‌كێكی دیكه‌ی بالیستی، به ئاسمانی ژاپۆندا، ئاراسته‌ی ئاوه‌كانی زه‌ریای هێمن كردووه.
هه‌ریه‌ك له شینزۆ ئابێ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و زانیارییه‌یان دووپاتكردووه‌ته‌وه و بڕیاریشه ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باشوور، به‌مزووانه، مانۆرێكی سه‌ربازی هاوبه‌ش ده‌ستپێبكه‌ن.
سوپاسالاری هاوبه‌شی كۆریای باشووریش رایگه‌یاند، مووشه‌كه‌كه له نزیك پیۆنگ یانگی پایته‌خی باكووره‌وه ئاراسته كراوه، نزیكه‌ی 2700 كیلۆمه‌تری بڕیوه و نزیكه‌ی 550 كیلۆمه‌تر چووه‌ته ئاسمان.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن رایگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان له پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌یان ده‌ده‌ن و داواش له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له ئه‌نجام بدات و رێكاری پێویست له‌دژی پیۆنگ یانگ بگرێته به‌ر.
بڕیاره ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، له‌سه‌ر داوای ئه‌مه‌ریكا و ژاپۆن، سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆریای باكوور كۆببێته‌وه و هه‌ردوو وڵاتیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه بالیستییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، هه‌ڕه‌شه‌ی ترسناك و بێ پێشینه بوو.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، رووسیا نیگه‌رانی "قووڵی" خۆی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ربڕیوه و رایگه‌یاندووه، كۆریای باكوور، ره‌وشه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات.