مەكگۆرك: دەبێ چه‌كدارانی داعش بكوژرێن نه‌ك بگوازرێنه‌وه سنووره‌كانی عێراق
"به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌نه‌ده‌ن ئه‌و تیرۆریستانه بێنه‌وه نێو عێراق"
K24 - ھەولێر
له دوای نیگه‌رانییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، برێت مه‌كگۆرك، نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی داعش دڵگرانی خۆی راگەیاند به‌رامبه‌ر گواستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر سنووره‌كانی عێراق.
له زنجیره تویتێكدا، مه‌كگۆرك نووسیوویه‌تی پێویسته چه‌كدارانی داعش بكوژرێن، نه‌ك به پاس له سووریاوه بگوازرێنه‌وه بۆ سه‌ر سنووره‌كانی عێراق و بێ ئاگاداری حكومه‌تی عێراق.
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێ هاوپه‌یمانان هاوكار ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌نه‌ده‌ن ئه‌و تیرۆریستانه بێنه‌وه نێو عێراق و خۆیان ده‌رباز بكه‌ن له‌و سنوورەی ده‌سه‌ڵاته بچووكه‌ی به‌ده‌ستیانه‌وه ماوه.
ئه‌م نووسینه‌ی مه‌كگۆرك له‌كاتێكدایه چه‌ند رۆژێكه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان گومان و نیگه‌رانی خۆیان بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان حزبوڵای لوبنان و داعش و رژێمی سووریا ده‌ربڕیوه و دەڵێن دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆی ساڵی 2014.