مالكی: له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كاندا ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ هه‌یه
جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق: داوا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌تی عیراق ده‌كه‌م رێوشوینی پێویست بگرنه‌به‌ر
K24 - هه‌ولێر:
نووری مالكی، جێگری سه‌رۆككۆماری عیراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30/8/2017 رایگه‌یاند: "په‌یوه‌ستكردنی كه‌ركووك به ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ده‌بێته هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كاندا".
مالكی له رێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنه‌كه‌یه‌وه ده‌ڵێت: "بڕیاردان له‌سه‌ر ریفراندۆم و په‌یوه‌ستكردنی پارێزگای كه‌ركووك به ریفراندۆمه‌كه‌وه، هه‌موو ئه‌و هیوایانه‌ی له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌ڵچنرابوون، له‌بار ده‌بات. ئه‌و هه‌نگاوه گرژیه‌كان زیاتر ده‌كات و ده‌بێته پێشه‌كییه‌ك بۆ ناكۆكی زیاتر و له‌وانه‌یه ببێته هۆی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ له نێوان پێكهاته‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی به كێشه له‌سه‌ر ناوده‌برێن".
مالكی داوا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌تی عیراق ده‌كات، رێوشوینی پێویست به‌رچاو بگرن، تا ئه‌و پێشكه‌وتنه مه‌ترسیدارانه یه‌كڕیزی و ئارامی و به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان و سه‌روه‌ری وڵات نه‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه".
ئه‌م قسانه‌ی مالكی له كاتێكدایه، رۆژی 29/8/2017 ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به زۆرینه‌ی دههنگ داوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆمیان له ناوچه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك كرد.
هه‌روه‌ها له دوایین دیداریدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتبووی: "نووری مالكی بووه هۆی قوڵكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی عێراق و ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می حوكمڕانییهكهیدا دژی گه‌لی كوردستان ئه‌نجامیدا، سه‌رووی ئه‌و كارانه بوو كه رژێمی سه‌دام حسێن له ئه‌نفالكردنی زیاتر له 180 هه‌زار هاووڵاتی كوردستان ئه‌نجامیدابوو.