له سووريا كاروانێكى داعش بۆمبابارانكرا
كاروانێكى داعش له لايه‌ن هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعشه‌وه بۆمبابارانكرا
K24 – هه‌ولێر:
له كاتى گواستنه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش له سنوورى لوبنانه‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتى سووريا، كاروانێكى داعش له لايه‌ن هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعشه‌وه بۆمبابارانكرا.
هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا، دژى ئه‌و رێككه‌وتنه‌يه كه له نێوان حزبوڵڵاى لوبنان و داعشدا كراوه.
به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه سه‌رجه‌م چه‌كدارانى داعش له سنوورى لوبنانه‌وه دوازرێنه‌وه بۆ ناوچه‌ى ئه‌لبوكه‌مالى هاوسنوورى عێراق.
له‌و باره‌يه‌وه برێت ماكگۆرك نێردراوى تايبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مريكا له هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش رايگه‌ياند، هاوپه‌يمانێتييه‌كه ده‌سته‌به‌رى ئه‌وه ده‌كات ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش نه‌گه‌نه سنوورى عێراق.