حه‌شد له ته‌له‌عفه‌ر سه‌رقاڵی فه‌رهووده
رێگه له پێشێلكارییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ناگیرێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌شێك له یه‌كه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیان به تاڵانكاری له نێو شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر كردووه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌سه‌ر زاری ئه‌فسه‌رێك بڵاویانكردووه‌ته‌وه كه هێزه‌كانی عێراق نه‌یانتوانی رێگری له پێشێلكارییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بكه‌ن له نێو ته‌له‌عفه‌ر و له‌م رووشه‌وه ئاماژه به‌وه‌كراوه كه هێزێك به ناوی حه‌شدی حوسه‌ینی توركمانی تاڵانكاری له نێو ته‌له‌عفه‌ر ئه‌نجامداوه و به‌شێك له خانووه‌كانی نێو ته‌له‌عفه‌ر و شاره‌دێی محه‌له‌بیه ته‌قێندراونه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌رپرسێكی ناوخۆیی له ته‌له‌عفه‌ر ئاشكرای كردوه، كه حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستكردووه به دزینی دام و ده‌زگا حكومه‌ییه‌كان و هه‌روه‌ها ماڵ و موڵكی هاووڵاتیان.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ر، به‌مدواییانه ده‌ستیپێكرد و به ماوه‌یه‌كی كه‌م، كۆنتڕۆڵكرایه‌وه، وێڕای نیگه‌رانییه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌ڵام حه‌شدی شه‌عبی به‌شداری له كۆنتڕۆڵكرنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌دا كرد.