"ھێزە گوماناوییەكە ژمارەیان لەوە زیاتر كە باس دەكرێت"

"ھێزە گوماناوییەكە ژمارەیان لەوە زیاتر كە باس دەكرێت"

K24 - ھەولێر

وەزارەتی ناوخۆی عێراق پێیوایە ژمارەی چەکدارانی داعش کە گواستراونەتەوە سنووری عێراق زۆر لەوە زیاترە کە راگەیەندراوە.

ئەبو عەلی بەسری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە مەبەستی چاودێریکردنی ئەو چەکدارانەی داعش کە لە سەرسنووری لوبنان و سووریا بە رێککەوتنێک بۆ سنووری نێوان عێراق و سووریا گواستراونەتەوە ژورێکی ئۆپەراسیۆنی چاودێریکردنی تایبەت بەو چەکدارانەمان پێکهێناوە.

 گوتیشی، ئەو چەکدارانەی داعش ژمارەیان زۆر لەوە زیاترە کە راگەیەندراوە. جەختیشیکردەوە، ژمارەیەک لەو چەکدارانە هاتوونەتە ناوچەکانی رۆژئاوای ئەنبار.