ئێران له گه‌مارۆدانی كاروانی داعشه‌كان نیگه‌رانه
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران: كوشتنی ئه‌و كه‌سانه ده‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی توندوتیژی له ناوچه‌كه‌دا
K24 - هه‌ولێر:
كۆماری ئیسلامی ئێران، سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات، كه به‌هۆی فڕۆكه‌كانیانه‌وه بوونه‌ته به‌هۆی گه‌مارۆدانی كاروانی داعشه‌كانی سنووری لوبنان و سووریا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌نه رۆژهه‌ڵاتی سووریا.
به‌هرام قاسمی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتوویه‌تی: "ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا بۆ گه‌مارۆدانی ژنان و منداڵان، سه‌ره‌ڕای تۆماری هاوكارییه‌كانی نیوان ئه‌مریكا و داعش، كارێكی نالۆژیكییه و هه‌وڵێكه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانی حكومه‌ت و به‌رگریی لوبنانی درووست بكه‌ن".
قاسمی به‌و هه‌وڵه‌ی حكومه‌تی لوبنان و حزبوڵڵا خۆشحاڵه و به "رزگاركردنی كه‌سانی ئاسایی و بێ تاوان و سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی لوبنان بۆ سه‌ركه‌وتنیكی گه‌وره‌تر" ناو ده‌بات.
گوته‌بیژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیران ئه‌وه‌یشی گوتووه كه "گه‌مارۆی ئاسمانیی بۆ سه‌ر ژنان و منداڵان و ئه‌و كاروانه‌ی خه‌ڵكی سڤیلی له خۆگرتووه‌و كوشتنی ژماره‌یه‌ك له ژنانی دووگیان له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا، بۆ كاره‌ساتێكی مرۆیی ده‌گۆڕدرێت و ده‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی توندوتیژی زیاتر له ناوچه‌كه‌دا".