"كیم جۆنگ ئون سه‌دام حسێنی بیرنه‌چووه‌ته‌وه"
سه‌رۆكی رووسیا: نابێت هۆكاره‌كانی پشت ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته ئیستیفزازیانه‌ی كۆریای باكوورمان بیرچێت
K24 - هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا، شێوازی سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر كۆریای باكووردا به‌هۆی ئیستفزازه ئهتۆمییهكانییهوه به ناكاریگه‌ر ناوبردووه، چونكه كۆرییه‌كان ئاماده‌ن گه‌له‌كه‌یان بخۆن، به‌ڵام ده‌ست له تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌كانیان هه‌ڵناگرن.
له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی لوتكه‌ی "بریكس" له شاری شیامنی چینی، له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، سه‌رۆكی رووسیا گووتی: "ئه‌گه‌ر كۆریای باكوور هه‌ست به ئاشتی و ئارامی نه‌كات، ده‌ست له پێشخستنی پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی هه‌ڵناگرێت".
پوتین زیادبوونی گرژییه سه‌ربازییه‌كانی نیمچه دوورگه‌ی كۆریی، به روودانی كاره‌سات بۆ ته‌واوی جیهان ده‌بینێت و ده‌ڵێت :"جگه له ریگه‌چاره‌ی ئاشتیانه، هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه نییه".
سه‌رۆكی رووسیا، كێشه‌ی كۆریای باكوور و ره‌وشی عێراقی له ساڵی 2003 به‌راوردكردووه كاتێك هیزه‌كانی ئه‌مریكا و بریتانیا به بیانووی پێشخستنی چه‌كی ئه‌تۆمی هاتنه ئه‌و وڵاته‌وه. له‌و باره‌وه گوتوویه‌تی: "رێگه‌یان له سه‌دام حسێن گرت چه‌كی كیمیایی به‌رهه‌م نه‌هینێ، به‌ڵام خۆی و خزم و كه‌سه نزیكه‌كانیان كوشت، به بیانووی چه‌كی كیمیایی عێراقیان وێران‌كرد، بۆیه كۆریای باكوور ئه‌و رووداوانه‌ی بیر نه‌چووه‌ته‌وه".
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند: "هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی پیۆنگ یانگیش ئیستیفزازییه، به‌ڵام ده‌بێت هۆكاره‌كانی ئه‌و كردهوانهشمان له بیرنه‌چێت"، بێ ئه‌وه‌ی هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌وه بدات.