فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی حه‌ویجه‌ دیاریكرا

به‌شداری شه‌ڕه‌كانی بێجی و تكریت و فه‌لوجه‌ و مووسڵی كردووه‌

K24 - هه‌ولێر:

فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق، عەبدولوەھاب ساعدی فه‌رمانده‌ له‌ ده‌زگای دژه‌ تیرۆری عیراق كرده‌، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی حەویجە.

بە بڕیاری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكانی عێراق، فەریق روكن عەبدولوەھاب ساعدی جێگری فەرماندەی دەزگای دژە تیرۆری عێراق، بووە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كۆنتڕۆڵكردنەوەی حەویجە.

 

عه‌بدولوه‌هاب ساعدی، فه‌رمانده‌ له‌ ده‌زگای دژه‌ تیرۆری عێراق
عه‌بدولوه‌هاب ساعدی، فه‌رمانده‌ له‌ ده‌زگای دژه‌ تیرۆری عێراق

ساعدی لە شار‌ی عه‌ماره‌ی باشووری عیراق له‌ دایك بووه‌و پاشان خێزانه‌كه‌ی هاتوونه‌ته‌ ناوچه‌ی سەدری بەغدا و له‌وێش خوێندنی سه‌ره‌تایی و ئاماده‌یی ته‌واوكردووه‌.

پاشان چووه‌ته‌ زانكۆی موسڵ له‌ به‌شی زانستی فیزیا و دواتر كۆلیژی سەربازی تەواوكردووە و لە شەڕەكانی كۆنتڕۆڵكردنەوەی بێجی و ئه‌نبار  و تكریت و فەللوجە و موسڵ بەشدار بوو.