ژماره‌ى كڵاوه ناووكييه‌كان له جيهاندا به‌م جۆره‌يه
رووسيا يه‌كه‌مه و كۆرياى باكوور دواهه‌مينه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵه‌كان بۆ رێگرتن له به‌رهه‌مهێنان و تاقيكردنه‌وه‌ى كڵاوه ناووكييه‌كان، به‌ڵام ژماره‌يه‌ك وڵاتى جيهان خاوه‌نى چه‌كى ناووكين و رووسيا له پێشه‌وه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌يه كه زۆرترين كڵاوه‌ى ناووكى هه‌يه و كۆرياى باكووريش به خاوه‌نى 60 كڵاوه‌ى ناووكى داده‌نرێت.
تاقيكردنه‌وه مووشه‌كييه‌كانى ئێران و تاقيكردنه‌وه‌ى مووشه‌كه دوورمه‌ودا و ناووكييه‌كانى كۆرياى باكوور بووه‌ته جێى نيگه‌رانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى.
هاوكات رێكخراوى قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌كى كۆكوژ و له ئاستى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تييدا به‌رده‌وام بانگه‌واز بۆ رێگرتن له په‌ره‌پێدانى چه‌كى ناووكى ده‌كرێت.
وڵاتانى خاوه‌ن چه‌كى ناووكى:
رووسيا له پله‌ى يه‌كه‌مدايه و خاوه‌نى 7000 كڵاوه‌ى ناووكييه كه 1910دانه‌يان ئاماده‌ن بۆ به‌كارهێنان.
به دواى ئه‌ودا ئه‌مريكا دێت كه خاوه‌نى 6 هه‌زار و 800 كڵاوه‌ى ناووكييه و 1800 دانه‌يان ئاماده‌ن بۆ به‌كارهێنان.
له پله‌ى سێيه‌مدا فه‌ره‌نسا دێت كه خاوه‌نى 300 كڵاوه‌ى ناووكييه و 290يان ئاماده‌ن بۆ به‌كارهێنان.

له پله‌ى چواره‌مدا چين دێت كه خاوه‌نى 270 كڵاوه‌ى ناووكييه و هێشتا نازانرێت چه‌نديان چالاك كراوون.
له پله‌ى پێنجه‌مدا، بريتانيا دێت كه 215 كڵاوه‌ى ناووكى هه‌يه و 120يان چالاك كراوون.
له پله‌ى شه‌شه‌مدا، پاكستان دێت كه خاوه‌نى 140 كڵاوه‌ى ناووكيه و نازانرێت چه‌نديان چالاك كراوون.

له پله‌ى حه‌وته‌ميشدا هيندستانه و خاوه‌نى 130 كڵاوه‌ى ناووكييه.
له پله‌ى هه‌شته‌مدا ئيسرائيل دێت كه خاوه‌نى 80 كڵاوه‌ى ناووكى و وێستگه‌ى ناووكى ديمونه‌يه و هێشتا نه‌زانراوه چه‌نديان چالاك كراوون.
له پله‌ى نۆيه‌ميشدا كۆرياى باكوور دێت و خاوه‌نى 60 كڵاوه‌ى ناووكييه و نه‌زانراوه چه‌نديان چالاك كراوون.