دهستووری عێراق كوردانى پارچهكانی دیكهی كوردستان له مافی هاووڵاتیبوون بێ بهش دهكات
پێدانی رهگهزنامه له دهسهڵاتی فیدراڵی عێراقه
K24 - ههولێر:
بەھۆی وابەستەبوونی كوردستانەوە بە عێراق، ژمارەیەكی زۆر لە كوردانی پارچەكانی دیكەی كوردستان لە مافی ھاوڵاتیبوون بێبەشن.
ئەمەش بەھۆی ئەوەی بەپێی دەستوور رێكخستنی كاروبارەكانی تایبەت بە رەگەزنامە و مافە مەدەنییەكان, لە دەست حكوومەتی عێراقدایە، پسپۆرێكی یاسای نێودەوڵەتیش ئاماژە بەوە دەدات دەوڵەتی كوردستان دەتوانێت ئەو كێشەیە چارەسەر بكات و مافی ھاوڵاتیبوون بەھەر كەسێك بدات كە ماوەیەكی زۆرە لە كوردستان نیشتەجێیە.