هه‌ر داعشێك له پاسه‌كه‌ی دووركه‌وێته‌وه ده‌كوژرێ
گۆڤارێكی ئه‌مریكی ورده‌كاری نوێ ده‌رباره‌ی كاروانی داعشه‌كانی بیابانی سووریا بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
"ته‌نانه‌ت بیانه‌وێت تۆزێك بۆ خۆیان پشوو بده‌ن، ته‌قه‌یان لێده‌كه‌ن" فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا به‌و شیوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش ده‌كه‌ن كه بیانه‌وێت هه‌ندێك له كاروانه گیرخواردووه‌كه‌یان له بیابانی سووریا دووربكه‌ونه‌وه، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتننامه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ حزبوڵڵای لوبنانی، له مۆڵگه‌ی پێشوویان له‌سه‌ر سنووری سووریا و لوینان پێش زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك ده‌رچوون.
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ده‌ڵێن: "11 پاسی پڕ له چه‌كداری داعش و خیزانه‌كانیان، له 72 كاتژمێری رابردوودا له بیابان راگیراون و هه‌ندێك جار ئاو و خۆراكیان له رێگه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێل و بارهه‌ڵگرانه‌وه پیده‌گات كه له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمی سووریاوه دێن و به ته‌نیشتیاندا تێده‌په‌ڕن".
به‌ڵام فرۆكه‌كانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه ده‌سوڕێنه‌وه‌و رێگه‌یان ناده‌ن بگه‌نه مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كیان له دێره‌زووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، كه‌چی هێشتا پێناچێت ئه‌و چه‌كدارانه بیانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر كۆنترۆڵی رژێمی سووریادان و له راپۆرتێكی گۆڤاری فۆرن پۆڵه‌سی ئه‌مریكیشدا ئه‌و زانیاریانه پشتڕاستكراوه‌ته‌وه"
گۆڤاره‌كه نوسیوویه‌تی: "فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا رێگه له هه‌ر هه‌وڵێكی په‌یوه‌ستبوون به‌و كاروانه‌ی داعش‌یش ده‌گرن كه له رۆژهه‌ڵات یان ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشه‌وه ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌كی كاروانه‌كه بكه‌ن".
راین دیلۆن گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی دژی داعش به گۆڤاره ئه‌مریكییه‌كه‌ی گوتووه: "له رۆژانی رابردوودا 40 ئۆتۆمبێل به‌ر بۆردوومانی فڕۆكه‌كان كه‌وتوون و ته‌نانه‌ت ئه‌و داعشانه‌ی به ته‌نها یان به گرووپیش هه‌وڵی نزیكبوونه‌وه له كاروانه گیرخواردووه‌كه‌یانداوه، له ئاسمانه‌وه پێكراون".
ئێستا هیچ یه‌كێك له چه‌كدارانی داعش و خیزانه‌كانیان ناتوانن له كاروانه‌كه دووركه‌ونه‌وه، ته‌نانه‌ت بۆ سه‌ر ئاوێكیش بچن، به‌ر گوللـه‌ی فڕۆكه‌كان ده‌كه‌ون.
له دواین بۆردووماندا ئێواره‌ی 5/9/2017 فڕۆكه‌كان ئه‌و داعشانه‌یان كرده ئامانج كه له پاسه‌كان دووركه‌وتبوونه‌وه، دیلۆن ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر له كاروانه‌كه دووربكه‌ونه‌وه، جا مه‌به‌ستیان ئه‌وه بێت به پێ برۆن یان بیانه‌وێت پشوویه‌كیش بده‌ن، ئیمه لێیان ده‌ده‌ین".
ئه‌و 300 تا 500 داعشه و خێزانه‌كانیان، پێش 9 رۆژ دوای ئه‌وه‌ی له سنووری لوبنان خۆیان راده‌ستی حزبوڵڵا كرد، كاروانه‌كه‌یان خراوه‌ته رێگا، به 17 پاسی گه‌وره له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكدا به‌ره‌و ئه‌وپه‌ڕی رۆژهه‌ڵاتی سووریا خراونه‌ته رێ و ده‌یانه‌وێت بگه‌نه نزیك سنووره‌كانی عێراق.