برسێتى هه‌ڕه‌شه له كاروانه‌كه‌ى داعش ده‌كات
دواى ئه‌وه‌ى له سنوورى لوبنانه‌وه به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حزبوڵڵا ره‌وانه‌ى ئه‌لبوكه‌مال كراوون
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵى مهنارى سه‌ر به حزبوڵڵاى لوبنان بڵاويكرده‌وه، فڕۆكه‌كانى ئه‌مريكا رێگرن له‌وه‌ى 600 چه‌كدارى داعش و خێزانه‌كانيان ئاو و خۆراكيان پێبگات، دواى ئه‌وه‌ى له سنوورى لوبنانه‌وه به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حزبوڵڵا ره‌وانه‌ى ئه‌لبوكه‌مال كراوون.
له‌و باره‌يه‌وه كۆلۆنێل ره‌يان ديلون، گوته‌بێژى هاوپه‌يمانێتى دژ به داعش رايگه‌ياند، كاروانه‌كه‌ى داعش ئێواره‌ى سێشه‌ممه 5ى ئه‌يلوول خۆراك و ئاويان پێگه‌يشتووه، به‌ڵام ئێمه هاوكارييان ناكه‌ين و رێگريش له‌وه ناكه‌ين ئه‌و شتانهيان پێ بگات.
ديلون، دوێنێ پێنجشه‌ممه راشيگه‌ياند، فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانێتى دژى داعش به‌رده‌وام چاودێرى ئه‌و كاروانه ده‌كه‌ن و هه‌ر كه‌سێكى داعش بيه‌وێت له كاروانه‌كه جيابێته‌وه ده‌كرێته ئامانج و بۆردومان ده‌كرێت و هاوكات هه‌ر يه‌كه‌يه‌كى ديكه‌ى داعش بيه‌وێت بگاته كاروانه‌كه بۆردومان ده‌كرێت.
ماوه‌ى 10 رۆژه 17 پاسى پڕ له چه‌كدارى داعش و خێزانه‌كانيان له سنوورى لوبنانه‌وه رێگه‌يان به‌ره‌و ناوچه‌ى ئه‌لبوكه‌مالى سه‌ر به پارێزگاى دێرزوور گرتووه‌ته به‌ر.
له ئێستادا كاروانه‌كه له بياباندا گيرى خواردووه و چه‌كدارانى حزبوڵڵا چاودێريان ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان 11 پاسيان رێگه‌يان بڕيوه و 6 پاسيان رۆژى 3ى ئه‌م مانگه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ شوێنى دهستپێكيان و هێشتا به‌ڕێ نه‌كه‌وتوونه‌ته‌وه.
حزبوڵڵا له به‌رامبه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمى ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى كوژراوى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵ داعش ئه‌نجامدا و راشيگه‌ياندووه، كه پابه‌ند ده‌بێت به جێبه‌جێكردنى به‌ڵێنه‌كه‌ى.
به گوێره‌ى زانيارى سه‌رچاوه ميدياييهكان، حزبوڵڵا زۆر گرنگى به پشوودان و خواردن و دابينكردنى پێداويستييه‌كانى ئه‌و كاروانه‌ى داعش ده‌دات.
كه‌ناڵى مه‌نار بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه فڕۆكه‌كانى ئه‌مريكا رێگرن له گه‌يشتنى كاروانه‌كه و له ناوه‌ڕاستى بياباندا به گيريان هێناوه و ناهێڵن هيچ هاوكارييه‌كى پزيشكى و خۆراك و ئاويان پێ بگات.
كه‌ناڵه‌كه ئاشكراشيكردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و دۆخه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا برسێتى و تێنوێتى هه‌ڕه‌شه له سه‌رنشينانى پاسه‌كان ده‌كات كه به‌شێكيان ئافره‌تى دووگيانن و برسێتى له‌ناويان ده‌بات.