ره‌خنه‌ی له وێنه‌ی خامنه‌یی گرت ماڵه‌كه‌ی درایه به‌ر گوللـه
نووسه‌رێكی عێراقی: ئه‌و كاره شه‌رعییه‌تدانی دادگاكانی عێراقه به كوشتنمان
K24 - هه‌ولێر:
ماڵی نووسه‌رێكی عێراقی دراوه‌ته به‌ر گوللـه و هۆكاری ئه‌وه‌ش بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زا‌یه‌تی ناوبراو له بوونی وێنه‌كانی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری ئیران له شه‌قامه‌كانی پارێزگای میسانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی عێراق ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه.
ئه‌و نووسه‌ره عێراقییه ناوی "كازم نیعمه ئه‌للامی"ـیه و له رێگه‌ی نووسینێكه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ره‌خنه‌ی له بوونی وێنه‌ی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری ئێران گرتووه‌و ناڕه‌زایی و نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه.
كازم گوتوویه‌تی "زیاترین ئه‌و شتانه‌ی بێ ئومێد و نیگه‌رانم ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه، من له عه‌ماره دانیشتوم و وێنه‌كانی به شه‌قام و كۆڵانه‌كاندا ده‌سوڕێنرێته‌وه‌و بوونه‌ته تاجی سه‌ری عێراقییه‌كان، له كاتێكدا شه‌قامه‌كانی ئێرانی لێ چوڵده‌كرێ، بۆ ده‌بێت خه‌ریكی كۆپیكردنی خۆمان بین له شێوه‌ی خه‌ڵكانی دیكه".
به‌ڵام پاش رۆژێك له نووسینی ئه‌و ره‌خنه‌یه، به ده‌مانچه ته‌قه‌یه‌كی زۆر له ماڵه‌كه‌ی كراوه. ئه‌و نووسه‌ره بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و لایه‌نه دیاری بكات گوتوویه‌تی "په‌یامه‌كه‌یان گه‌یشت" و ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌یشی به‌رامبه‌ری كراوه وه‌ك شه‌رعییه‌تدان به كوشتنی له لایه‌ن دادگاكانی عێراق ناوبردوو‌ه.