سوپای پاسداران به ئاشكرا چه‌كدار بۆ سووریا ده‌نێرن
وێنه‌ی ئه‌و چه‌كدار و هێڵه ئاسمانییه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له ئێرانه‌وه ده‌چنه سووریا
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راپۆرتێكی پێگه‌ی "دیارونا" سوپای پاسدارانی ئیران، به‌رده‌وامه له ناردنی چه‌كدار بۆ دیمه‌شق و زیادكردنی میلیشا بۆ پاڵپشتیكردنی به‌شار ئه‌سه‌د و له‌وباره‌یه‌وه شیار تورکۆ کە توێژینەوە لە پاڵپشتی دارایی و میتۆدی بڵاوبونەوەی پاسداران دەکات به دیارونای گوتووه: "ئەمە پێشێلکارییەکی ئاشکرای بەندەکانی یاسای گواستنەوەی چەك و چەکدارانە کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکان و وەزارەتی دارایی ئەمریکاوە دەرکراوە".
وێنه‌ی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی میلیشیاکانی سەربە پاسداران بڵاوكراوه‌ته‌وه کە لەڕێگەی هێڵی ئاسمانی ئیرانەوە دەگوازرێنەوە بۆ دیمه‌شق، رۆژنامە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان و ماڵپەڕ و ئه‌كاونتی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا، لۆگۆی ئەو هێڵه ئاسمانییەی چه‌كداره‌كان ده‌گوازێته‌وه بە ئاشکرا دیارە.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی كاروباری ئیران ده‌ڵێت: "ئەم وێنانە کە هەندێکیان لە 2016 و ئەوانیدیکە لە ناوەندی 2017 گیراون، پشتڕاستیدەکەنەوە کە چەکدارانی سەربە لیوای فاتمیونی ئەفغانی بە هێڵی ئاسمانی مەدەنی ئێرانی گوازراونەتەوە سووریا".
وتیشی: "بەڵگەی ئاشکرا پێشکەشدەکەن لەسەر کارە شەڕئامێزەکانی ئێران، چونکە نیشانیدەدەن کە فڕۆکەی مەدەنی ئێرانی چەکدارانی سەربە پاسدارانی لە فڕۆکەخانەکانی ئێرانەوە بۆ فڕۆکەخانەکانی سوریا گواستۆتەوە تا بەشداریی لە شەڕێکی بەردەوامدا بكه‌ن."

هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه: "ئەمە پێشێلکارییەکی ئاشکرای بڕیاری 1747 (2007)، 1929 (2010) و 2105 (2013)ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکانە.
به گوێره‌ی بڕیاری 1747ی نەتەوە یەکگرتوەکان دەڵێت کە "ئێران نابێت هیچ چەك یان ماددەیەکی پەیوەندیدار دابینبکات، بفرۆشێت یان بگوازێتەوە، بەشێوەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، لەڕێگەی ناوچەكانی خۆیەوە یان بەهۆی هاوڵاتیەکانیەوە یان بە بەکارهێنانی کەشتی و فڕۆکە".
تورکۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "ئەم کارانە پێشێلی بڕیارەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاشه کە لەساڵی 2012 دەرکران، دوای فەرمانە جێبه‌جێكاره‌كانی 13572 و 13224 پەیوەندیدار بە گواستنەوەی كه‌ره‌سته‌ی سەربازی و چەك و چەکدار لەڕێگەی فڕۆکەی مەدەنیەوە بۆ سوریا.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه: "پێشبینی دەکرێت نەتەوە یەکگرتوەکان و ئەمریکا بەهۆی ئەم چالاکیەوە سزای نوێ بسەپێنن ، "چونکە بۆتە پێشێلكارییه‌كی دووبارەبووه‌وه و بەشداری لە درێژکردنەوەی شەڕی سوریادا ده‌كات و ده‌بێته هۆی بەهێزکردنی بوونی گروپە بە تیرۆریست لەقەڵەمدراوەکانی سوریا".

تورکۆ ده‌ڵێت:"رێگەدان بە بڵاوبونەوەی ئەم وێنانە، ئەوە روونده‌كاته‌وه کە سوپای پاسداران دەیەوێت تەحەدای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بکات، چونکە دەکرا رێگە بە بڵاوبونەوەیان بگرێت یان رێگەبگرێت لەوەی بگیرێن.