"توركیا و فه‌ڕه‌نسا به پلانێكی هاوبه‌ش وه‌ڵامی ریفراندۆم ده‌ده‌نه‌وه"
پرۆژه‌كه سێ قۆناغ له خۆده‌گرێ
K24 - هه‌ولێر:
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ریمی كوردستان، بڕیاره ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا، له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ده‌سپێشخه‌رییه‌ك بۆ چاره‌سه‌ر گه‌ڵاڵه بكه‌ن بیخه‌نه به‌رده‌ستی سه‌ركردایه‌تی كوردستان.
رۆژنامه‌ی Haberturk له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای دیپلۆماسی، ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت سبه‌ینێ سێشه‌ممه له په‌راویزی چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا پلانێكی كاری سێ قۆناغی بۆ وه‌ڵامی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بخه‌نه روو".
رۆژنامه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌كه‌وه ده‌ڵێت: "ناوه‌رۆكی رێوشوێنه‌كانی توركیا به‌رامبه‌ر ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 22/9/2017ـی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا دیاری ده‌كرێت. به‌ڵام ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م، پیشنیازێك بۆ پاریس بكات، تا به هاوبه‌شی په‌یامێك ئاراسته‌ی هه‌ولێر بكه‌ن تا ده‌ست له ریفراندۆم هه‌ڵبگرێت".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كه‌ی Haberturk، ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌ركردایه‌تی كورد وه‌ڵامی ئه‌و په‌یامه‌یان نه‌دایه‌وه، له قۆناغی دووه‌مدا توركیا و فه‌ره‌نسا رۆڵی نێوه‌ندگیریی هه‌ولێر و به‌غدا له ئه‌ستۆ ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان و چاره‌نووسی (ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان) وه‌ك كه‌ركووك، له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌خشه رێگایه‌ك كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی بكرێت".
سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر هه‌ولێر هه‌ر سووربێت له‌سه‌ر ریفراندۆم، ئه‌و كات ئه‌گه‌ری زۆره توركیا پێشنیاز بكات وه‌ك قۆناغی سێیه‌م چه‌ند سزایه‌ك به‌سه‌ر كوردستان بسه‌پێنن".
به‌ڵام تا ئێستا له ئاستی فه‌رمیدا، هیچ لایه‌نێكی توركی و فه‌ره‌نسی ئاماژه‌یان به بوونی پرۆژه‌یه‌كی به‌دیلی ریفراندۆم نه‌كردووه و له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و فشارانه‌ی بۆ دواخستنی ریفراندۆم خراونه‌ته‌گه‌ڕ، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 17/9/2017 بریاریدا، ریرفراندۆم دواناخریت و له كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت، چونكه هیشتا به‌دیلی ریفرانۆدم نه‌دراوه‌ته كورد.