به ڤیدیۆ... دەردی سەربەخۆیی نەبوون و بێ وڵاتی لە زمانی ئەستێرەکانی تۆپی پێی کوردستانەوە
له دووساڵی رابردوو، تهنیا بۆ كەمپی مەشق و یارییە دۆستانەكان بانگهێشتی یاریزانی كورد كراوه
یاریزانانی کورد تەنیا لەبەر کوردبوونیان لەلایەن راهێنەرە عەرەبەکانی هەڵبژاردەی عێراقەوە بانگهێشت نەدەکران، رافد بەدرەدین، هەڵگورد مەلا محەمەد و دیدار حامید سەربوردەی ئەو زوڵمانە بۆ کوردستان٢٤ دەگێڕنەوە کە لە هەڵبژاردەی عێراق لێیانکراوە و رافد بەدرەدین: دەڵێت هەرکاتێک راهێنەرێکی بیانی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراقی کردبێت یاریزانی کورد لە هەڵبژاردەکە یارییان کردووە، ئەگینا پەراوێزخراون.
رافد بە درهدین كاپتنی پێشووی یانەی ھەولێر و یاریزانی ھەڵبژاردەی عێراق، یەكێك لەم یاریزانانەی كە وەك خۆی دەڵێت: بەھۆی كوردبوونی مامەڵهی زۆر خراپی لەگەڵ كراوە، ھەرەوەھا دەڵێت: یاریزانی كورد تەنھا ئەم كاتانە دەرفەتی بۆ دەرخسا یاری بكات ئەگەر راھێنەرێكی بیانی راھێنەرایەتی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراقی كردبا.
یاریكردنی یاریزانە كوردەكان لە ریزی ھەڵبژاردەی عێراق ساڵ بە ساڵ وەك مەحاڵی لێ دێت، بە تایبەتیش لەم چەند سالەی رابردوو، ھەڵگورد مەلا محەمەد ئەگەرچی خۆی و ھاواری برای ساڵانێك لە ریزی ھەڵبژاردەی عێراق لە پالەوانییەتییە فەرمیەكان یارییان كردووە، بەڵام نایشارێتەوە كە بۆ بەردەوامی لە ریزی ھەڵبژاردەكە چەندین كۆسپ و بهربهستیان لە بەردەمی دروست كرد بوو.
لە پێش روخاند رژێمی بەعس یاریزانەكان زۆر بە كەمی لە ھەڵبژاردەی عێراق دەبیندران، بەڵام لە دوای سالی 2004ـهوە ئەگەرچی یاریزانی كورد بانگێشتی ھەڵبژاردەكە دەكران، بەڵام زۆرینهیان تەنھا بۆ كەمپی مەشق و یارییە دۆستانەكان بووە لە دووساڵی رابردووش دەرگای ھەلبژاردەكە بە تەواوی لەرووی یاریزانی یانەكانی كوردستان داخراوە.