رۆناڵدۆ: به‌هۆی كریستیانۆ و بێنزێما، ریال مه‌درید خاوه‌نی به‌هێزترین هێڵی هێرشبه‌ری جیهانه
رۆناڵدۆ: رۆیشتنی مۆراتا هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ریال مه‌درید دروست نه‌كردووه
رۆناڵدۆی به‌رازیلی له باره‌ی بارودۆخی ئێستای یانه‌ی ریال مه‌درید هاته ده‌نگ و ره‌تی ده‌كاته‌وه كه یانه شایانه‌كه كێشه‌ی له هێڵی پێشه‌وه‌ی هه‌بێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 21 ئه‌یلوولی 2017، رۆناڵدۆی هێرشبه‌ری به‌رازیلی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید له دیمانه‌یه‌كدا كه له رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا بڵاو بۆته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه یانه‌ی ریال مه‌درید له هێڵی پێشه‌وه‌ی و سه‌ره‌ڕم هیچ كێشه‌یه‌كی نییه، چونكه خاوه‌نی باشترین هێڵی پێشه‌وه‌ن له جیهاندا كه خۆی له (كریستیانۆ و بێنزێما) ده‌بینێته‌وه.
رۆناڵدۆ كه ئێستا باڵیۆزی یانه‌ی ریال مه‌دریده، ده‌شڵێت: ریال مه‌درید كارێكی باشی كرد به نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كه‌ریم بێنزێما، چونكه باشترین یاریزانی سه‌ره‌ڕمه له جیهاندا.
رۆناڵدۆ له به‌رسیڤێكدا ره‌تی ده‌كاته‌وه كه رۆیشتنی ئالڤارۆ مۆراتا كێشه‌ی بۆ ریال مه‌درید دروست كردبێت، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ریال مه‌درید ئێستا بۆرخا مایۆرالی هه‌یه و ده‌توانێت گۆڵ تۆمار بكات.
رۆناڵدۆ له كۆتایی قسه‌كانی ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌ی شایانه بۆ بردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ناسناوه ده‌گه‌رێنێته‌وه كه به‌هۆیه‌وه شه‌كه‌ت و هیلاكبوون، ئه‌مه‌ش فشار و قورساییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر یاریزانه‌كان دروست كردووه، هه‌ڵبه‌ت هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه‌ش له‌مێژه شكست و ئه‌نجامی خراپی یانه‌كه‌یان نه‌بینیوه.
رۆناڵدۆ زیاتر ده‌ڵێت: ده‌بێت هه‌موولایه‌ك بزانێت كه سرووشتی تۆپی پێ بردنه‌وه و دۆڕاندنی تێدایه، ئه‌گه‌ر قبوڵی نه‌كه‌یت، بارودۆخت دژوارتر ده‌بێت.