مه‌سرور بارزانی: هیوادارین ده‌وڵه‌تی كوردستان مۆدێلێكی باشتر پیشان بدات
"بۆ جیهانمان سه‌لماندووه كه شیاوی ئه‌وه‌ین وه‌كو هه‌موو گه‌لانی دیكه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكرێت"
K24 - ھەولێر
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی ناسراوی ئه‌مریكی بازفێد، رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا و له‌شه‌ڕی داعش، كورد سه‌لماندوویه‌تی ده‌توانن به‌رگری له جیهان بكه‌ن، بۆیه ئێستاش كاتی ئه‌وه هاتووه و كورد شیاوی ئه‌وه‌یە هاوشێوه‌ی گه‌لانی دیكه‌ی جیهان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
له‌و چاوپێكه‌وتنه تایبه‌ته‌دا، كه باس له ژیانی تایبه‌تی و هاتنه نێو بازنه‌ی سیاسه‌تی مه‌سرور بارزانی ده‌كات، ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئینگلیزییه به‌م شێوه‌یه‌ك باس له كه‌سایه‌تی مه‌سرور بارزانی، ده‌كات و نووسیویه‌تی: "ئه‌و تێكه‌ڵه‌یه‌كی سیاسه‌تمه‌داری مۆدێرنی رۆژئاواییه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌دارێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوین كه حه‌ز ده‌كات كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات پێش ئه‌وه‌ی گه‌وره‌بن و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیشی له واشنتن و بازنه‌ی سیاسی ئه‌مریكادا هه‌یه".
دواتر راپۆرته‌كه دێته سه‌ر باسی رۆڵی كورد له شه‌ڕی داعش و نووسیویه‌تی، له‌دوای سێ ساڵ له‌رووبه‌روبونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش و پاراستنی عێراق و كوردستان، ئێستا كورد ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ستایشی ئه‌و رۆڵه‌یان بكات و راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ڵێ: "پێموابێت كورد زۆر كاری بۆ جیهان كردووه له‌به‌رامبه‌ردا جیهان نیو ئه‌وه‌نده‌ی بۆ كورد نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر كورد نه‌بووایه، داعش ته‌نیا له كوردستان رانه‌ده‌گیرا و ئێستا ئێمه بۆ جیهانمان سه‌لماندووه كه شیاوی ئه‌وه‌ین وه‌كو هه‌موو گه‌لانی دیكه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكرێت".
ئێلیزا سلۆتكین، كه له چه‌ند ساڵی رابردوودا یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا بووه، تێگه‌یشتنی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه واژوو كرد رایگه‌یاند كه ئه‌وه مه‌سرور بارزانی، بوو سه‌رپه‌رشتی هه‌وڵه‌كانی كوردی ده‌كرد بۆ دابینكردنی چه‌ك و پێدوایستی سه‌ربازی بۆ هێزی پێشمه‌رگه و له كۆتاییشدا توانرا زیاتر له 20 وڵات رازی بكه‌ن بۆ دابینكردنی هاوكاری سه‌ربازی به كورد.
له‌لایه‌كی دیكه‌ش مه‌سرور بارزانی، ئاشكرای كردووه كه ده‌زگا هه‌واڵگریی و هێزه تایبه‌تییه‌كانی ئاسایشی كوردستان هاوكاری هێزه تایبه‌تییه‌كانی ئه‌مریكایان كردووه بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌ت كه بووەتە هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر فه‌رمانده و سه‌ركرده‌ی باڵای داعش بكوژن و له‌ناوبه‌رن و ده‌شڵێت: " ئێمه داوامان لێكراوه شانه‌ی نووستووی داعش نه‌ك له وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ڵكو له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكاش له‌ناوبه‌رین".
سه‌باره‌ت به ئایندهی كوردستان دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له 25 ئهیلوول، مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێ: "له‌و بڕوایهدانییه كوردستان له وڵاتانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بچێت و هیودارین كوردستان مۆدێلێكی جوانتر و باشتری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پیشانی جیهان بدات".