بایده‌میر: بۆ دەبێ ریفراندۆم بۆ توركیا رەوابێت و بۆ گەلی كوردستان ناڕەوابێ
"ریفراندۆمی سەربەخۆیی رێگایەكی ئاشتیانەیە و خەڵكی كوردستان چارەنووسی خۆیان دیار دەكەن"
K24 - ھەولێر
عوسمان بایده‌میر، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) لە پەرلەمانی توركیا رایگه‌یاند، خه‌ڵكی باشووری كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجامده‌ده‌ن.
بایدەمیر، له چوارچێوه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له په‌رله‌مانی توركیا گوتی، ئه‌گه‌ر ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ناڕه‌وایه، بۆچی توركیا خۆی له 16 نیسانی رابردوو ریفراندۆمی ئه‌نجام دا، پرسێک کە بۆ ئه‌وان ره‌وا بێت، بۆ ده‌بێ بۆ گه‌لی كوردستان ناڕه‌وا بێت.