وه‌زیری گومرگی توركیا: سنوری نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان دانه‌خراوه
"ته‌نها رێكاری توندوتۆڵمان بۆ هاتووچۆ گرتووته‌به‌ر"
K24 - هه‌ولێر:
بوڵنت توفه‌نكچی، وه‌زیری گومرگی توركیا ره‌تیكرده‌وه سنووری خاپوور له نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان داخرابێت.
وه‌زیری گومرگی توركیا به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵوی راگه‌یاندووه: "تا ئێستا ده‌روازه‌ی سنووریی خاپوور، له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كراوه‌یه و ته‌نها چه‌ند رێوشوێنێ توند له‌سه‌ر هاتووچۆ گیراوه‌ته‌به‌ر.
ئه‌و قسانه‌ی وه‌زیری گومرگی پاش ئه‌وه هات كه، كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی توركی رایگه‌یاند: "ده‌روازه‌ی سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا داخراوه‌و هۆكاری داخستنه‌كه‌یشی به‌هۆی گرتنه‌به‌ری رێوشوینی توندوتۆڵ بووه به‌رامبه‌ر ریفراندۆمی كوردستان".