فەرماندەیەكی پێشمەرگە: شەڕ لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق روونادات
"دوو رۆژ لەمەوبەر رێككەوتن لەنێوانمان واژووكراوە"
K24 - ھەولێر
نەجات عەلی، فەرماندەی هێزەکانی 80 هێزی پێشمەرگە بە كوردستان24 رایگەیاند، بە هیچ شێوەیەك شەڕ لە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە روونادات، ئەو ھەڕەشانەی بەغدا دەیكات تەنھا بۆ راگەیاندنە و پڕوپاگەندەیە، بەغدا ھێشتا نەیتوانیوە كۆتایی بە داعش بێنێ".
گوتیشی: "دوو رۆژ لەمەوبەر كۆبوونەوەمان لەگەڵ سوپای عێراق ھەبوو، كۆمەڵێك رێككەوتن لە نێوان و ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق واژووكراوە و ھەماھەنگی لەنێوانماندا ھەیە".