پێویسته زلهێزه‌كان پاڵپشتی كوردستان بكه‌ن
كۆشنه‌ر: له‌مڕۆوه ده‌بمه كورد
K24 - هه‌ولێر:
بێرنارد كۆشنه‌ر، وه‌زیری پێێشووی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، كه یه‌كێك بووه له‌و چاودێره نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی رۆژی 25/9/2017 چاودیری پرۆسه‌ی ده‌نگدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی كرد، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "دوێنێ رۆژێكی زۆر گه‌وره بوو، به‌ڵام بۆ ئه‌و كوردانه‌ی خواستی سه‌ربه‌خۆییان هه‌یه سوپراز نه‌بووه، داوا ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ست به گفتوگۆ بكرێت".
وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا،پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی کرد و رایگەیاند، پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بە پاکی بەڕێوەچوو. رەخنەشی لە هەڵوێستی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا گرت و جەختیشیکردەوە، گەلی کوردستان ئازایانە رووبەڕووی چەکدارانی داعش بووەتەوە. داوا لە وڵاتانی ئەمریکا و ئەوروپاش کرد بە هەڵوێستەکانیان بەرامبەر ریفراندۆمی گەلی کوردستان بچنەوە.
وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا گووتی: "نازانم بۆچی هه‌ندێك حكومه‌ت به توندی و كۆتوبه‌ندكردن له‌گه‌ڵ كوردستان ده‌دوێن، هه‌ڵوێستی بریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌مریكا مایه‌ی سه‌رسوڕمانه و من تێیناگه‌م".
له وه‌ڵامی وڵاته زلهێزه‌كاندا گووتی: "پێویسته وڵاته زلهیزه‌كان ده‌رفه‌ت به‌و پرۆسه سه‌ركه‌وتووه دیموكراسیه بده‌ن و ئه‌وانه‌ی كوردیان له بوونی ده‌وڵه‌ت بێ بهشكرد، پێویسته ئێستا پاڵپشتیانبن و پاڵپشتی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدابن".
بێرنارد كۆشنه‌ر له كۆتایی قسه‌كانیدا به رۆژنامه‌نووسانی گووت: "له‌مڕۆوه من ده‌بمه كورد".