سەعدی پیرە: دەبێ پەرلەمانتارانی عێراق دادگایی بكرێن
"تا رێککەوتن هەڵنەوەشێتەوە ناتواندرێت متمانە لە سەرۆك کۆمار بسەندرێتەوە"
K24 - ھەولێر
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە وەرگرتنەوەی متمانە لە سەرۆك کۆماری عێراق رایگەیاند، بەپێی دەستووری عێراق دەبێت لێپرسینەوە لەگەڵ پەرلەمانتارانی عێراق بکرێت و دادگایی بکرێن، چونکە کار بۆ تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی دەکەن.
ئاماژەی بەوەشدا، وەرگرتنی پۆستی سەرۆك کۆمار لەلایەن کورد بەپێی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدابووە، بۆیە تاوەکو رێککەوتنەکە هەڵنەوەشێتەوە ناتواندرێت متمانە لە سەرۆك کۆمار بسەندرێتەوە.