به ڤیدیۆ... له چامپیۆنزلیگ بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا یاریزانێك به‌هۆكارێكی سه‌یر گۆڕانكاری پێكرا
هانده‌رانی یانه‌یه‌ك فشاریان دروست كرد تا باشترین ئه‌ستێره‌ی تیپی به‌رامبه‌ر یاریگه جێهێڵێت
له گه‌ڕی دووه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ و له یاریی نێوان بێشكتاش و لایبزیگ رووداوێكی سه‌یر روویدا، كاتێك هانده‌رانی یانه توركه‌كه باشترین ئه‌ستێره‌ی یانه ئه‌ڵمانیاییه‌كه‌یان ناچار كرد یاریگه جێبهێڵێت و بچێته ده‌ره‌وه.
یانه‌ی بێشكتاشی توركیا له‌سه‌ر یاریگه‌ی (ڤۆدا ڤۆن) میوانداریی یانه‌ی لایبزیگی ئه‌ڵمانیای كرد، یارییه‌كه‌شی له به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام برده‌وه.
له خوله‌كی 32ـی یارییه‌كه، تیمۆ وێرنه‌ری هێرشبه‌ری لاوی یانه‌ی لایبزیگ به‌رگه‌ی قیژاندن و هاواری هانده‌رانی بێشكتاشی نه‌گرت كه به‌هۆیه‌وه تووشی ئازاری گوێچكه‌ی بوو، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا داوای لۆكه‌ی كرد بۆ ئه‌وه‌ی فشاری هانده‌رانی بێشكتاشی له‌سه‌ر كه‌م بێته‌وه، به‌ڵام دواجار نه‌یتوانی به‌رده‌وام بێت و به ناچاری یاریگه‌ی جێهێشت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه یارییه‌كه له خوله‌كی 60 به‌هۆی پچڕانی كاره‌با بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك وه‌ستا.
تیمۆ وێرنه‌ری هێرشبه‌ری لاوی ته‌مه‌ن 21 ساڵه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا، له ته‌مه‌نی 6 ساڵی له 2002 په‌یوه‌ندی به ئه‌كادیمیای یانه‌ی شتوتگارت كرد، دواتر له هاوینی 2016 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی لایپزیگ كرد، له یه‌كه‌مین وه‌رزی له بۆندزلیگا 21 گۆڵی تۆمار كرد، له وه‌رزی ئه‌مساڵیش له كۆی 4 یاری، 4 گۆڵی كردووه.