بە ڤیدیۆ.. بڕوا نووری لە یۆرۆپالیگ لە هێرتا بەرلینی بردەوە

یەکەم گۆڵی خۆی لە یۆرۆپالیگ تۆمارکرد

K24- هەولێر

ئۆستێرسوندی سوێدی بە گۆڵێکی بڕوا نووری لە هێرتا بەرلینی ئەڵمانی بردەوە و دووەم سەرکەوتنی لەسەر یەکی لە کۆمەڵەی دەیەم تۆمارکرد.
تاکە گۆڵی یارییەکە لە خولەکی 22ی یارییەکە لەلایەن بڕوا نووری یاریزانی ژمارە 22ی ئۆستێرسوندی سوێدی تۆمارکرا، دوای ئەوەی ناوبژیوانی یارییەکە لێدانێکی سزای بۆ یانە سوێدییەکە هەژمارکرد و بڕوا نووری ناوەڕاستکاری کوردی یانەکەش بە سەرکەوتوویی لێدانە سزایەکەی جێبەجێکرد و بۆیەکەمجار لە قۆناخی کۆمەڵەکانی یۆرۆپالیگ گۆڵێكی تۆمارکرد.
لە قۆناخی پاڵاوتنەکانی یۆرۆپالیگ، بڕوا نووری 30 ساڵان دوو گۆڵی تۆمارکردبوو لە کاتی تۆمارکردنی گۆڵێکیش لەسەر درێسی ژێرەوەی نووسیبووی پێشمەرگە.
ئۆستێرسوندی سوێدی بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەی دەیەمی گرتە دەست.

بڕوا نووری دوای تۆمارکردنی گۆڵەکەی
بڕوا نووری دوای تۆمارکردنی گۆڵەکەی
بڕوا نووری دوای تۆمارکردنی گۆڵەکەی
بڕوا نووری دوای تۆمارکردنی گۆڵەکەی
بڕوا نووری دوای تۆمارکردنی گۆڵەکەی
بڕوا نووری دوای تۆمارکردنی گۆڵەکەی