لایەنە سیاسییەكان بڕیارەكانی بەغدا رەتدەكەنەوە
"عێراق خۆی یاسا و دەستوور جێبەجێ ناكات تا بڕیار بۆ ھەرێمی كوردستان دەربكات"
K24 - سلێمانی
دوای ئەوەی بەھۆی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، بەغدا چەند بڕیارێكی دژی ھەرێمی کوردستاندا، یەکێك لەو داوایانەش کشانەوەی ھێزی پێشمەرگەیە لە ناوچە رزگارکراوکان و کەرکووك، ئەوەش سەرکردایەتی سیاسی کوردستانی تەواو نیگەران کردوو و بە ھەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەکان ئەو بڕیارەی بەغدا رەتدەکەنەوە و بە بڕیارێکی شۆڤێنی وەسف دەکەن.