ئاری هه‌رسین: ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی رێز له ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان نه‌گرێت ده‌یخه‌ینه ژێر پێڵاوه‌كانمان
زمانی هه‌ڕه‌شه له كه‌س قه‌بووڵ ناكه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
ئاری هه‌رسین، په‌رله‌منتاری كوردستان له فراكسیۆنی پارتی رایگه‌یاند، كورد میلله‌تێكی ئاشتیخوازه و به درێژایی مێژوو هێرشی نه‌كردووه‌ته سه‌ر كه‌س و چاوی ته‌ماحی نه‌بڕیوه‌ته خاكی كه‌س.
ئاری هه‌رسین سه‌رۆكی لێژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، پێویسته به زمانێكی نه‌رم كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات.
راشیگه‌یاند، حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌ركه رێز له ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان بگرێت و گوتی: "ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی عێراق رێز له ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان نه‌گرێت و بیخاته ژێر پێڵاوهكانییهوه، ئێمه‌ش ئه‌و په‌رله‌مانه ده‌خه‌ینه ژێر پێڵاوه‌كانمان".
په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مڕۆ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌وه و بڕیاره كه‌مێكی دیكه، بڕیاره‌كان به فه‌رمی بڵاوبكرێته‌وه.