به وێنه و ڤيديۆ.. كه‌ژاوه‌ى ته‌رمى تاڵه‌بانى گه‌يشته مزگه‌وتى گه‌وره‌ى سلێمانى
كه‌ژاوه‌ى ته‌رمى مام جه‌لال تاڵه‌بانى له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانييه‌وه گه‌يشته مزگه‌وتى گه‌وره‌ى سلێمانى.
K24 – سلێمانى:
كه‌ژاوه‌ى ته‌رمى مام جه‌لال تاڵه‌بانى له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانييه‌وه گه‌يشته مزگه‌وتى گه‌وره‌ى سلێمانى.
مه‌به‌ست له گواستنه‌وه‌ى ته‌رمى تاڵه‌بانى بۆ مزگه‌وتى گه‌وره، به‌رپاكردنى نوێژى مردوو و ئه‌نجامدانى رێوڕه‌سمى ئاينييه بۆ كۆچى دوايى مام جه‌لال.
سه‌ر له به‌يانى ئه‌مڕۆ ته‌رمى مام جه‌لال به فڕۆكه‌يه‌كى تايبه‌ت له ئه‌ڵمانياوه گواسترايه‌وه بۆ سلێمانى.
له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى مه‌راسيمى پێشوازى له ته‌رمى تاڵه‌بانى به ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى كۆمارى عێراق و نوێنه‌رانى وڵاتانى بيانى و به‌رپرسانى ناوخۆى و دۆستانى مام جه‌لال به‌ڕێوه‌چوو.
به گوێره‌ى كارنامه‌ى مه‌راسيمى به‌خاكسپاردنى ته‌رمى مام جه‌لال، دواى به‌رپاكردنى نوێژ له مزگه‌وتى گه‌وره، ته‌رمى مام جه‌لال ده‌گوازرێته‌وه بۆ گردى ده‌باشان و له‌وێ له مه‌راسيمێكدا به ئاماده‌بوونى كه‌سايه‌تى و به‌رپرسانى سياسى ناوخۆيى و ده‌ره‌وه و هاووڵاتيان له دوامه‌نزڵگه‌ى خۆى به‌خاكده‌سپێردرێت.



