به ڤيديۆ.. مه‌راسيمى به‌خاكسپاردنى ته‌رمى مام جه‌لال تاڵه‌بانى ببينه
له دوا مه‌نزڵگه‌ى خۆى به‌خاك دەسپێردرێت
K24 – سلێمانى:
كه‌ژاوه‌ى ته‌رمى مام جه‌لال تاڵه‌بانى، له مزگه‌وتى گه‌وره‌ى سلێمانييه‌وه گه‌يشته گردى ده‌باشان و له‌وێ به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك بارزانى و كه‌سايه‌تيى و به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رانى بيانى و دۆستانى تاڵه‌بانى و هه‌زاران هاووڵاتى مه‌راسيمى به‌خاكسپاردنى ده‌ستيپێكرد.
سه‌ر له به‌يانى ئه‌مڕۆ ته‌رمى مام جه‌لال به فڕۆكه‌يه‌كى تايبه‌ت له ئه‌ڵمانياوه گواسترايه‌وه بۆ سلێمانى.
له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى مه‌راسيمى پێشوازى له ته‌رمى تاڵه‌بانى به ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى كۆمارى عێراق و نوێنه‌رانى وڵاتانى بيانى و به‌رپرسانى ناوخۆى و دۆستانى مام جه‌لال به‌ڕێوه‌چوو.
دواتر له ناو ئاپۆڕاى جه‌ماوه‌ريدا، كه‌ژاوه‌ى ته‌رمى مام جه‌لال گه‌يه‌ندرايه مزگه‌وتى گه‌وره‌ى سلێمانى بۆ ئه‌وه‌ى نوێژى مردووى له‌سه‌ر به‌رپا بكرێت و پاشان كه‌ژاوه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى روويكرده گردى ده‌باشان بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێ له دوا مه‌نزڵگه‌ى خۆى به‌خاك بسپێردرێت.
ته‌رمى مام جه‌لال به ئاڵاى كوردستانه‌وه گه‌يه‌ندرايه‌وه كوردستان و ئه‌وه‌ش بووه جێى ناڕه‌زايه‌تى چه‌ند كه‌ناڵێكى عێراقى و له‌وانه كه‌ناڵى (الاتحاه)ى نزيك له مالكى.