قوباد تاڵەبانی: وەك وەفایەك بۆ مام جەلال پێویستە یەكڕیزی و تەبایی بپارێزین

"پەیامی مام جەلال ھەمیشە یەكڕیزی و تەبایی بوو"

K24 - سلێمانی

لە وتەیەكدا لە رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی تەرمی مام جەلال لە سلێمانی، قوباد تاڵەبانی، كوڕی مام جەلال و جێگری سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، پێویستە وەك وەفایەك بۆ مام جەلال یەكڕیزی و تەبایی بپارێزین.

قوباد تاڵەبانی، لە پەیامەكەیدا سوپاسی ھاوخەمی و ماندوبوونی خەڵكی كوردستانی كرد لە بەشداریكردنیان لە بە خاكسپاردنی تەرمی مام جەلال و گوتی: "وەك چۆن مام جەلال، ھەمیشە ھەوڵیداوە یەكڕیزی و یەكدەنگی بپارێزێت، وەكو وەفایەك بۆ مام جەلال، بەدەر لە حزبایەتی و رەنگ و بۆچوونی جیاواز، پێویستە ئەو یەكڕیزی و تەباییە بپارێزین، ئەمڕۆ لە دۆخی ئاڵۆزداین و پێویستمان بە یەكڕیزییە و پێویستە سوود لە وانەكانی مام وەربگرین".

گوتیشی: "راستە مام جەلال، باوكی ئێمە بوو، بەڵام مامی ھەموومان بوو ھی ھەموو كوردستان بوو، ھێندە خەمی خەڵكی كوردستان و گەلانی عێراقی بوو ھێندە خەمی ئێمەی نەبوو، ئەمەشی مایەی شانازییە بۆ ئێمە".