سەعدی پیرە: كۆچی دوایی مام جەلال ھەمووانی كۆكردەوە

"دەخوازین ئایندەی ئەم میللەتە بگاتە قۆناغێكی ئارام"

K24 - سلێمانی

گوتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، كۆچی دوایی مام جەلال، ھەموو لایەنی عێراق و كوردستانی لە ژێر یەك خێمەدا كۆكردەوە.

لە رێوڕەسمی بە خاكسپاردنی تەرمی مام جەلال تاڵەبانی سەرۆكی پێشووی عێراق و سكرتێری گشتی یەكێتی، لە لێدوانێكیدا بۆ كوردستان24 سەعدی پیرە گوتی: "مام جەلال وەك چۆن ھەموو لایەنە ناكۆكەكانی كۆدەكردەوە، لە كۆچی دوایشیدا ئەمڕۆ ھەموو لایەنە عێراقییەكان و پارچەكانی كوردستانی لەبن یەك خێمە كۆكردەوە، ھیوادارین روحانیەتی مام جەلال ئایندەی ئەم میللەت بگەیەنێتە قۆناغێكی ئارام".